نوچه نێت
هێزه ئه‌منییه‌كانى كوێت له‌گه‌ڵ پاسه‌وانى تایبه‌تى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له فرۆكه‌خانه‌ى كوێت ده‌بێته كێشه‌یان و باڵوێزى عێراق له‌كوێت رووداوه‌كه به” به‌دحاڵى بوون” وه‌سف ده‌كات.
دوێنێ سێشه‌ممه سه‌ر ئێواره له فرۆكه‌خانه‌ى كوێت كێشه له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانى كوێت و پاسه‌وانى تایبه‌تى ئیبراهیم جه‌عفه‌رى دروست ده‌بێت. محه‌مه‌د به‌حر العلوم باڵوێزى عێراق له‌كوێت له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى ئه‌نادۆڵ هه‌واڵه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه و به‌ڵام رووداوه‌كه به ” به‌دحاڵى بوون” وه‌سف ده‌كات. محه‌مه‌د ده‌ڵێ” رووداوى له‌م جۆره رووده‌ده‌ن و به‌ڵام به‌هه‌وڵى هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه هى عێراق و كوێت. كێشه‌كه هه‌ر زوو چاره‌سه‌ر كرا”. ئه‌مه باڵوێزى عێراق هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى زیاترى نه‌داوه و هۆكارى كێشه‌كه‌شى ئاشكرا نه‌كردووه.
هێزه ئه‌منییه‌كانى كوێت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیان توڕه كرد
0
Share.