نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی پارتی ئاشكراشی كرد كە سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم زۆر به جددی هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت بۆ سزادان و به دواداچوونی ئه‌وانه‌ی زێده‌ڕۆییان بەسەر زەوی حكومەتەوە كردووه.
فرسه‌ت سۆفی،پەرلەمانتاری پارتی لە په‌رله‌مانی كوردستان،بەماڵپه‌ری فه‌رمی حیزبەكەی ڕاگه‌یاندوە”كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تدا،تایبه‌ت بوو به زێده‌ڕۆیی سه‌ر زه‌وی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا لیژنه‌یه‌ك پێك هاتووه،كه جێگری سه‌رۆكوه‌زیران سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یه،له هه‌مان كاتدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ڕاپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش كرد و هه‌موویشمان ڕه‌زامه‌ند بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌و دۆخه‌ی له كوردستان هه‌یه سنووری بۆ دابنرێت، چوكه زێده‌ڕۆیی له سنوور ده‌رچووه و ده‌بێت ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته به‌ر”.
وتیشی”هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌باره‌ی زێده‌ڕۆیی پرسیاریان ئاڕاسته‌ی حكوومه‌ت كردووه، حكوومه‌تیش پڕۆژه‌یه‌كی داوه‌ته په‌رله‌مان تا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگری له زێده‌ڕۆیی بكرێت”.
سۆفی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو”به‌شێك له به‌رپرسان زێده‌ڕۆییان كردووه، بۆیه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا ده‌كرێت”.
پەرلەمانتارەكەی پارەتی ئاشكراشی كرد”سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم زۆر به جیددی هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت بۆ سزادان و به دواداچوونی ئه‌وانه‌ی زێده‌ڕۆییان كردووه”.