نوچەنێت-ئاژانسەكان
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە چاودێری منداڵان كە بە یونیسێف ناسراوە، دەڵێت ئەگەر هەنگاوی فریاگوزاریی خێرا نەنرێت ئەوا 10 ساڵی داهاتوو 20% ی دانیشتووانی عێراق نەخوێندەوار دەبن.
رێكخراوەكە دەڵێت ئێستا ملیۆنێك و 185 هەزار و 33 منداڵی عێراقیی كە لە تەمەنی خوێندندان، لە دەرەوەی قوتابخانەكانن، كە ئەوەش دەكاتە 20%ی ئەو منداڵە عێراقییانەی لە تەمەنی خوێندندان.
یونیسێف دەڵێت بەپێی ئەو ژمارە ترسناكەی ئێستا، لە 10 ساڵی داهاتوودا 20%ی دانیشتووانی عێراق نەخوێندەوار دەبن.
رێكخراوە جیهانییەكە دەڵێت پێویستە دامەزراوە پەروەردەییەكانی سەر بە حكومەتی عێراق نێوەندی لەناوبردنی خوێندەواری بكەنەوە و لێنەگەڕێن ئەو رێژە زۆرەی هاووڵاتییەكانیان نەخوێندەواربن.