نوچەنێت-ئاژانسەكان
ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی هەریەكە لە سووریا و عێراق لەسایەی شەڕی داعشدا لە لێواری دابەشبووندان.
لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە وتەیەكیدا لەبەردەم ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەكەی وتی حكومەتی عێراق پابەند نەبووە بە رێككەوتنەكانی لەگەڵ لایەنە بەشدارەكانی حكومەتەكەی و نەیتوانیوە بەرژەوەندییەكانی پێكهاتە جیاوازەكانی عێراق بپارێزێت.
لەبارەی سوریاشەوە وتویەتی كە بەشار ئەسەد دەسەڵاتی لەدەستداوە بەسەر زۆرینەی ناوچەكانی وڵاتەكەیدا و دەبێت چارەسەرێكی سیاسیی خێرا لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بدۆزرێتەوە بۆ رزگاركردنی سوریا.
فابیۆس بە پەرلەمانتارانی فەرەنسایی وتووە دەبێت لە عێراقیش وەكوو سوریا جوڵانەوەیەكی نێودەوڵەتی بكرێت بۆ چارەكرنی كێشەكان, دەنا رووبەڕووی دابەشبوونی یەكێك لەو دوو وڵاتە یان هەردووكیان دەبینەوە.