نوچەنێت.تایبەت:
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى وزه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكرای ده‌كات وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاندوه كه هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدابووه و له مانگی پێنجیش قه‌ره‌بووی مانگی چوار بۆ هه‌ریم ده‌كاته‌وه.
د.تاریق گه‌ردی، پەرلەمانتاری پارتی و ئه‌ندامی ئه‌ندامی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت وتی”ئه‌مڕۆ بانگهێشتى عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌زیرى نه‌وتمان كرد بۆ لیژنه‌كه‌مان ئامانجیش له‌و بانگهێشت كردنه تاوتوێكردنى چونیه‌تی رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان لیژنه‌كه‌مان و وه‌زاره‌تی نه‌وت بوو“.
وتیشی”تەوەرەی دووەمی كۆبونەوەكەمان بابه‌تى رێكه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوو كه له‌كۆتایى ساڵى رابردوو له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دراوه،له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری نه‌وتی عێراق وتی كه هه‌رێمی كوردستان لەمانگی چوارەوە به‌ته‌واوی پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدابووه ئەو بڕەی نەوتەی رەوانەی كردوە زیاتر لە 15 هەزار بەرمیلە به‌ڵام له‌مانگی چوار كۆمپانیای سۆمۆ وه‌كو پێویست رێژه‌ی نه‌وتی هەرێمی كوردستانی حساب نه‌كردبوو“.
د.تاریق گه‌ردی ئاشكراشی كرد كه”وه‌زیری نه‌وتی عێراقی به‌ڵێنی ئەوەشی داوه كە له مانگی پێنج قه‌ره‌بووی هه‌رێمی كوردستان دەكەنەوەو بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌مانگی چوار بۆیان نه‌ناردوون له‌گه‌ڵ پاره‌ی مانگی پێنج بۆ هه‌رێمی كوردستانی ده‌نێرن“.