چاكسازیه‌كانی بارزانی
چاوه‌ڕێی بارزانین بڕیاره‌کانی وردتر‌و ئازایانه‌ترو سه‌رتاسه‌رییانه‌بێت
ئەحمەد میرە
سەروتاری گۆڤاری لڤین
ئه‌وه‌ی شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات له‌وه‌دا چڕده‌بێته‌وه که ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌م وڵاته‌دا حکومڕانه ده‌بێت خۆی چاک بکات‌و له‌کوێش پێویستی به‌گۆڕان هه‌بوو ده‌بێت خۆی بگۆڕێت.
که‌واته ئێمه‌ی رۆژنامه‌نووسان که به‌وه‌ناسراوین هه‌میشه رایه‌کی جیاوازترمان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن هه‌بووه له‌کوردستاندا، ئه‌و رایه‌ی ئێمه له‌وه‌دا چڕبووه‌ته‌وه پێویسته بێ‌ترس چ ره‌خنه‌یه‌کی بابه‌تیت له‌ده‌سه‌ڵات هه‌یه بینوسیت‌و بیڵێیت، به‌بێئه‌وه‌ی گوێ بده‌یت به‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات چۆن بیرده‌کاته‌وه‌و چۆن مامه‌ڵه‌شت له‌گه‌ڵداده‌کات.
بۆیه له‌به‌رانبه‌ریشدا رۆژنامه‌نووس که هه‌ستیکرد یاخود بینی هه‌وڵێک هه‌یه بۆ گۆڕانکاریی‌و چاکسازیی، چه‌ند بچووکیش بێت، ده‌بێت باسیبکات‌و بیگوازێته‌وه بۆ خوێنه‌ره‌کانی، چونکه ئه‌وه به‌شێکی به‌دیهاتووه له‌و ئامانجانه‌ی که رۆژنامه‌نووسی پیشه‌یی‌و سه‌ربه‌خۆ کاری بۆ ده‌کات.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که بارزانی له‌ماوه‌ی رابوردوودا داویه‌تی بۆ هه‌ندێک چاکسازیی له‌داموده‌زگا حکومییه‌کانی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان، جێگه‌ی قسه له‌سه‌رکردنه‌و ئه‌وه‌ده‌هێنێت رۆژنامه‌نووسان هانی کاربه‌ده‌ستان بده‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و چاکسازییانه له‌چاکسازیی شکڵییه‌وه بیگۆڕن بۆ چاکسازیی جه‌وهه‌ریی‌و له‌چاکسازیی ناوچه‌یه‌که‌وه بیگۆڕن بۆ چاکسازیی سه‌رتاسه‌ریی.
ئێمه ده‌زانین که ره‌گ‌و ریشه‌ی گه‌نده‌ڵی چۆن چووه‌ته ناو تێکڕای جومگه سیاسییه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی جێبه‌جێکردن له‌کوردستاندا له‌حاڵه‌تێکی له‌وجۆره‌دا ئه‌وه‌ی بڕیارده‌دات ده‌بێت ئازا‌و ورد‌و به‌سه‌لیقه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شێوه‌یه‌کی ریشه‌یی کار له‌سه‌ر بنکۆڵکردنی گه‌نده‌ڵی بکات له‌هه‌رێمی کوردستاندا، له‌مڕووه‌وه چاوه‌ڕێی بارزانین بڕیاره‌کانی وردتر‌و ئازایانه‌ترو سه‌رتاسه‌رییانه‌بێت.
