نوچه نێت
شه‌ڕى دووه‌م له‌نێوان په‌رله‌مانى عێراق روویدا ئه‌و جاره‌یان له‌نێوان مه‌شعان جبورى و سه‌لیم جبورى سه‌رۆك په‌رله‌مان بوو.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر له‌نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق شه‌ڕه‌قسه و جنێۆ له‌نێوان مه‌شعان جبورى ئه‌ندام په‌رله‌مان و سه‌رۆكى په‌رله‌مان روویداوه و بابه‌ته‌كه‌ش په‌یوه‌ندى به‌ته‌زویرى بڕوانامه‌ى مه‌شعان جبورى هه‌یه. ئه‌مڕۆ ئه‌وه دووه‌م شه‌ڕ ده‌بێت له‌نێو په‌رله‌مان رووده‌دات. شه‌ڕى یه‌كه‌م له‌نێوان كازم سه‌یادى ئه‌ندامى ده‌وڵه‌تى قانون و كوتله‌ى ئه‌حڕار بوو.
شه‌ڕى دووه‌م له ناو په‌ڕله‌مانى عێراق روویدا
0
Share.