نوچه نێت
نووسه‌رى كۆچكردووى عه‌ره‌ب ئه‌نیس مه‌نسوڕ یه‌كێك بوو له‌و نووسه‌رانه‌ى شێوازێكى سه‌رنجڕاكێشى له‌نووسین هه‌بوو. تا مردیش رۆژانه له رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت ده‌ینوسى. نووسینه‌كانى له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێكى په‌یوه‌یست به‌مرۆڤه‌وه بووه له‌سه‌ر كتێب له‌سه‌ر ماچ له‌سه‌ر خواردن له‌سه‌ر سیاسه‌ت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ى به شێوازێكى سه‌رنجراكیش ده‌نووسێ ئه‌مه‌ى ئێستا یه‌كێكه له‌نووسینه‌كانى ئه‌نیس مه‌نسوڕ كه 10 ئامۆژگارى له‌باره‌ى دڵدارى له‌خۆیه‌وه گرتووه.
1- كاتێك ژنێكت له‌به‌ر خاڵه باشه‌كانى خۆش ویست ئه‌مه خۆشه‌ویستى نییه. به‌ڵكو خۆشه‌ویستى ئه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕاى كه‌موكوڕییه‌كانى خۆشت بوێ.
2- بۆ ژن ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه دڵخۆش بى زیاتر تێی بگه و كه‌متر خۆشت بوێ. بۆ پیاو: ئه‌گه‌ر ویستت له‌گه‌ڵ ژنه‌كه دڵخۆش بى زۆرت خۆش بوێ و هه‌رگیز تێیمه‌گه.
3- ئه‌وه‌ى سه‌بر نانانسێ و خۆشه‌ویستیش نازانێ.
4- چاوه‌ڕوانى له‌لاى ژن به‌فیرۆدانى كات نییه. به‌ڵكو پڕ له چیرۆك ژن به‌دووچاوى كرا‌و ه ده‌بینى و به‌دوو گوێچكه‌ى كراوه ده‌بیستى. ئه‌وه‌ى ژن به‌چركه‌ساتێك ده‌بینى پیاو به‌چه‌ندین كاتژمێر ده‌یبینى.
5- ئه‌گه‌ر ویستت دڵى ئافره‌تێك رابگرى ئه‌وا بزانه چۆن گوێى بۆ راده‌گرى.
6- خۆشه‌ویستى تاكه په‌ناگه‌یه به‌دوورمان ده‌گرێت له گێژه‌لوكه‌ى رۆژانه. دوو خۆشه‌ویستیش دژى هه‌موو جیهانن.
7- كه‌سێك له‌و دونیایه‌دا شایه‌نى ئه‌وه نییه تۆ له‌پێناوى به‌ته‌نها ئازار بكێشى. باوه‌ڕم پێ بكه كه‌سێك شایه‌نى ئه‌وه نییه. بۆیه به‌ره‌و خۆت بڕۆ : خۆت جه‌سته‌ت و عه‌قڵت. ئه‌وان ئاسووده‌یى تۆن و پێویستن بۆ تۆ. تۆ بۆ خۆت پێویستت به‌مانه‌وه‌یه. دونیا له‌سه‌ر تۆ ناوه‌ستێ. چاكترین حاڵه‌ت ئه‌وه‌یه به‌ره‌و خۆت رابكه‌ى. ئه‌وه‌یان ئامۆژگارى من بێت و چاره‌ى دیكه نییه.
8- ژنى ئاقڵ ئه‌وه‌یه شه‌كر بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه داده‌نێ كه پیاو ده‌یڵێ. و خوێ له‌هه‌موو قسه‌كانى پیاو داده‌ماڵێ.
9- عه‌شق كوێر نییه چونكه عاشق زیاتر له‌یاره‌كه‌ى ده‌بینى كه هه‌موو خه‌ڵك نایبینێ.
10- ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ كه‌سێك تۆ باشتر نه‌كرد. دیاره له‌گه‌ڵ كه‌سێكى هه‌ڵه‌ى.
10 ئامۆژگارى بۆ دڵداران
0
Share.