نوچەنێت.ههولێر:
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ھەرێم تا سەرەتای مانگی داھاتوو مۆڵەتی بە بەغدا داوە کە ئەگەر رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەولێر جێبەجێ نەکات، ئەوا نەوتی خۆمان بە شێوەیەکی سەربەخۆ دەفرۆشین و نایدەین بە بەغدا.
دڵشاد شەعبان،پهرلهمانتاری پارتی و جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان.بە ماڵپەری فەرمی حیزبهكهی راگەیاندوه”ھەرێمی کوردستان تاوەکو سەرەتای مانگی داھاتوو مۆڵەتی بە بەغدا داوە کە ئەگەر رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەولێر جێبەجێ نەکات، ئەوا نەوتی خۆمان بە شێوەیەکی سەربەخۆ دەفرۆشین و نایدەین بە بەغدا؛ هەڵبەت تەنیا ئەم هەفتەیە لەبەردەستدایە”.
وتیشی”لەئێستادا ھەرێمی کوردستان بایی ملیارێک دۆلار نەوت رادەستی بەغدا دەکات و، ئەگەر بە شێوەیەکی سەربەخۆیش بیفرۆشێت،١٠٠ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیاکانی نەوت دەبێت و، ئەوەی دیکە بۆ ھەرێمی کوردستان دەمینێتەوە”.
پهرلهمانتارهكهی پارتی جەختیشی کردەوە”ھیچ کێشەیەک بۆ ھەرێم دروست نابێت نەوتی خۆی بفرۆشێت و، زۆر گەورەکۆمپانیایش ئامادەن نەوتی ھەرێمی کوردستان بکڕن، نەک هەر کڕینیش بەڵکە ئامادەن پارەی نزیکەی میزانیەی ساڵێک بدەن بە ھەرێمی کوردستان، تا لەبەرامبەردا هەولێر نەوتیان بداتێ، بەڵام پێویستە سەرەتا خۆمان لەگەڵ بەغدا یەکلایی بکەینەوە”.