یه‌كگرتووی ئیسلامی: ده‌بێت له‌ دەستوری هەرێم ئیسلام سەرچاوەی سەرەكی یاسادانان بێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت،ئەبێت دەستوری هەرێمی كوردستان موافیقی دەستوری عێراق بێت و ئیسلام سەرچاوەی سەرەكی یاسادانان بێت.

پاش ئەوەی باس لەوە كرا كەلە دەستوری هەرێم دا ئاینی ئیسلام سەرچاوەی یاسادانان نەبێت،له‌وباره‌یه‌وه‌ ئەبوبەكر هەڵەدنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو و ئەندامی لیژنەی ئامادەكاری دەستوور بۆ ڕاپرسی لە لێدوانێكیدا به‌سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی ڕایگەیاندوه‌”ئێمە ئەوە ئەزانین كە هەندێك لایەن و میدیا ئەو بابەتە زەق دەكەنەوە بەڵام هەوڵێكی لەو جۆرە خزمەت بە پرۆژەی دەستوری هەرێم و یەك ڕیزی هێزە سیاسیەكان و پێكهاتەو ناوبانگی گەلی كوردستان ناكات و ئارشەمان بۆدروست دەكات كەلەم كاتەدا كاتی ئەوە نییە،ئەگەر دەستورێك بۆ هەرێمی كوردستان و بۆ گەلی كوردستان بنوسرێتەوە كە لە 95%ی موسوڵمان بێت و هەرێمی كوردستان تا ئەم ساتەوەختە بەشێك بێت لە عێراق و ئەو دەستورەی كە دادەڕێژرێت هیچ دژایەتیەكی تێدا نەبێت لەگەڵ دەستوری عێراق دا ،پێمان وایە بیركردنەوە لەبابەتێكی ئاوا جگە لەخەیاڵ پڵاوی هیچ شتێكی ئەوتۆی تێدا نییەو هەر هەوڵێكی لەو جۆرە سەرەتایەك دە بێت بەرەولێك ترازانمان دەبات“.

ڕاشیگەیاند”یەكێك لەو پێگانەی كە پێویستە هەموو هاوڕابین لەسەری پێگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە كەئەبێت دەستوری هەرێمی كوردستان موافیقی دەستوری عێراق بێت و ئیسلام سەرچاوەی سەرەكی یاسادانان بێت“.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستور ئەوەشی خستە ڕوو كه‌”یاساناسان و دادوەرە بەڕێزەكان باش ئەوە دەزانن كە ئاینی پیرۆزی ئیسلام چەندێك بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ دەكات و چەندین بنەمای بەهێزی داناوە بۆ تەواوی چین و توێژەكانی مرڤایەتی بە بێ جیاوازی“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com