نوچەنێت.ههولێر:
نوێنەری ڕێكخراوی یونسێف لە عێراق ههوڵهكانی حكومهتی ههرێم له بواری خزمهتكردنی ئاوارهكان بهرزدهنرخێنێت و دهڵێت بەپێی پرەنسیپی نێودەوڵەتی و بە باشترین شێوە خزمەتی ئەو هەموو ئاوارە و پەنابەرەی كردووە.
د.دیندار زێباری جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ كاروباری ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و فیلیپ هافنیك،نوێنەری ڕێكخراوی یونسێف لە عێراق كۆبونهوهوهو دەربارەی ڕەوشی ئاوارەكانی ناوخۆ و پەنابەران و چۆنیەتیی یارمەتیدانیان گفتو گۆیان كرد.
لهلای خۆییهوه نوێنەری ڕێكخراوی یونسێف وتی”سەرەڕای ئەو قەیرانە ئابوورییەی هەیە،حكومەتی هەرێم بەپێی پرەنسیپی نێودەوڵەتی و بە باشترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ ئەو گشتە ئاوارە و پەنابەرەدا كردووە؛ ئەمەش مایەی ڕێز و ستایشی هەمو لایەكمانە“.
ئاماژهی بهوهشكرد كه”پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و حكوومەتی عێراق ئەركەی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و، خەمێک لە ئاوارەکان بخۆن“.
وتیشی”بەردەوام دەبین لەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەش بە ئاوارەكان دەكرێ سەرەڕای قەیرانی داراییمان و نهمانی بوودجەکەی جارانمان“.
لهلایهكی تریشهوه خۆشیهوه دیندار زێباری وتی”پێویستە یوئێن بە هەموو ئاژانسەكانییەوە بەردەوام بێت لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە ئاوارە و پەنابەران، چونكە لە بارودۆخێكی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن و حكوومەتی هەرێم بە ئیمكانیاتی سنوورداری بەردەستی درێغی نەكردووە لەم ڕووەوە“.