
نوچه نێت
به‌پێى چه‌ندین زانیارى رۆژنامه‌وانى ئه‌ركى شه‌ڕى رومادى له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌چه‌كدارێك سپێردراوه به‌ره‌گه‌ز چینیه.
به‌پێى چه‌ند زانیارى كه له‌رۆژنامه عێراقى و عه‌ره‌بییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه. رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى رابردوو چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى داعش به‌په‌له له رقه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه موسڵ له‌نێویاندا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى بووه. كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنیان له‌موسڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركرده‌یه‌كى مه‌یدانى بۆشه‌ڕى رومادى دابنێن. له‌ئه‌نجامیشدا كه‌سێكیان دانه‌وه به‌ره‌گه‌ز چینییه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى شه‌ڕى رومادى بكات. هه‌رچه‌نده هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى كه‌سایه‌تى ئه‌و چینیه‌وه نییه. به‌ڵام پێشتر ئاشكرا ببوو كه زیاتر له 300چینى له‌ناو داعش دان.
سه‌ركرده‌ى داعش له رومادی چینیه
0
Share.