نوچه نێت
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا ده‌ڵێ” ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌كه‌مان سزا نه‌درێن، چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى ئێستا ته‌نها هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سوپایه”.
سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وست باس له‌كێشه‌كانى سوپاى عێراق و كه‌وتنى رومادى ده‌كات. ئه‌و پێیوایه ئه‌و كێشانه‌ى ئێستا هه‌یه له گرتنى رومادى، ده‌بێت كه‌مته‌رخه‌مه‌كان سزا بدرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرێت ئه‌وا تاكه چاره‌سه‌ر به‌بڕواى ئه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سوپاى عێراقه. سه‌لیم جبورى ده‌ڵێ” ئه‌و سوپایه پێویستى به‌وه هه‌یه جارێكى دیكه دروست بكرێته‌وه و به میكانیزمێكى نوێ كار بكات” له‌باره‌ى حه‌شدى شه‌عبیش سه‌لیم جبورى ده‌ڵێ” ئه‌و هێزانه سه‌رچاوه‌ى داراییان فه‌رمى نییه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ت نیین، ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نێك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌یه به ناوى ئه‌نجومه‌نى حه‌شدى شه‌عبى ، ئه‌ویش بێ یاسایه”.
سه‌رۆكى په‌رله‌مان: چاره‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سوپایه
0
Share.