نوچەنێت-سەندەی تایمز
باڵیۆزخانەی بریتانیا لە بەغدا بیر لە چۆڵكردنی ئەو شارە دەكاتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا پلانی كشاندنەوەی فەرمانبەرەكانی و لەناوبردنی بەڵگەنامە نهێنییەكانی دادەنێت.
رۆژنامەی سەندەی تایمزی بریتانی دەڵێ داگیركرانی رومادی بەو شێوە خێرا و كتوپڕە وای لە تیمی باڵیۆزخانەی بریتانیا لە بەغدا كردووە بیر لە بەجێهێشتنی ئەو شارە بكەنەوە.
بەرپرسانی بریتانی لە غێراق بە رۆژنامەكەیان وتووە “هەوڵەكان بۆ بەهێزكردنی سوپای عێراق بەڕووی داعشدا، شكستێكی گەورەیان هێناوە”.
بەرپرسێكی بریتانی وتویەتی “ئەگەری چۆڵكردنی بڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا بووەتە ئەمری واقیع”.
لە درێژەی قسەكانیدا بەرپرسەكە دەڵێ “رێوشوێنی لەناوبردنی سەرجەم بەڵگەنامە نهێنییەكانمان و سوتاندن و دڕاندنی دۆسیەكانمان لەكاتی پێویست داڕشتووە”.
ئەو بەرپرسە لەبارەی سوپای عێراق وتویەتی “سوپای عێراق تەواو بێكەڵكە، ورەی نییە، بێ ئا و نان دەنێردرێن بۆ شەڕ و تەقەمەنی كەمیان پێدەدرێت”