نوچەنێت-ئاژانسەكان
تاریق هاشمی زانیارییەكی مەترسیدار لەسەر شەڕی رومادی ئاشكرا دەكا و ئاماژە بەكوژرانی هەزاران سەربازی عێراقی دەكات.
جێگری پێشووی سەرۆك كۆماری عێراق لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی “راوێژكارێكی پێشووی سوپای ئەمریكا كە بە رەگەز عێراقییە ئاشكرای كردووە كە داعش تەنیا بە 150 چەكدارەوە پەلاماری رومادی داوە و توانیویەتی 6000 سەربازی سوپای عێراق بكوژێت”.
هاشمی وتویەتی ئەمە دەری دەخات كە سوا خاوەن ورەیەكی ەبرزی شەڕكردن نییە و ئەوەش بەهۆی ئەوەی پەروەردەیەكی مەزهەبی هەیە نەك نیشتیمانی.
ئەو هەروەها وتوشیەتی كە ئەگەر ئەو كوشتارە گەورەیە بەسەر سوپای هەر وڵاتێكی تر بهاتایە، ئەوا حكومەت ئیستیقالەی دەكرد و پەرلەمان رادەپەڕی و مێیا و رای گشتی دەیانكردە هەرا و چەندی دەستلەكاركێشانەوە و دەركردن روویان دەدا. بەڵام لە عێراق هیچ شتێك هێندەی مرۆڤ هەرزان نییە.