
نوچه نێت
به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى حه‌یاتى له‌نده‌نى عه‌بدوڵڵا عه‌بدولره‌حمان ته‌لق یه‌كێكه له بچووكترین تیرۆریست كه‌ته‌مه‌نى كه‌متره له 15 ساڵه و له‌خوشكه‌كه‌شى فێرى كارى تیرۆریستى بووه.
هه‌واڵه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات عه‌بدوڵڵا دوێنێ ناوى له‌گه‌ڵ ئه‌و 21 كه‌سه بووه، به‌تۆمه‌تى پاڵپشتى كردنى داعش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى سعودیا گیراون و دواتریش ناویان له به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ناوخۆى سعودیا بڵاوكراوه‌ته‌وه. وه‌ك هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات عه‌بدوڵڵا هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نى له 15 ساڵ كه‌متره به‌ڵام له ژینگه‌یه‌كى توندڕه‌و گه‌وره بووه یه‌كێك له‌كه‌سه دیاره‌كانى خێزانه‌كه‌ى خوشكه‌كه‌یه‌تى كه ئێستا ئه‌ویش به‌ندكراوى هێزه ئه‌منییه‌كانى سعودیایه و ناوى مه‌ى عه‌بدولره‌حمانه. مه‌ى له ئایارى 2014 له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سعودیاوه ده‌ستگیركراوه له‌گه‌ڵ61 كه‌سى دیكه، له‌كاتێكدا كه پلانیان بۆ ئه‌وه داده‌نا به‌ره‌و یه‌مه‌ن رابكه‌ن.
بچووكترین داعش له خوشكه‌كه‌ى فێرى كارى تیرۆر بووه
0
Share.