كارتەر : سوپای عێراق بەبێ ئیرادە لە رومادی لەگەڵ داعش جەنگا  

0

 

نوچەنێت- سی ئێن ئێن

ئاشتۆن كارتەر وەزیری بەرگری ئەمریكا پێی وایە سوپای عێراقی لە شاری رومادی رۆژئاوای عێراق كە پێش هەفتەیەك كەوتە دەست داعش ئیرادەی شەڕ كردنی پیشان نەداوە .

 

لە چاوپێكەوتنێكیدا رۆژی یەكشەممە لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی ئەوەی نەشاردەوە كە ” عێراقیەكان كێشەی ئیرادەیان هەیە لە جەنگ لەگەڵ داعش و بەرگری كردن لەخۆیان” ، ئەوەشی وت ” ئەوان كێشەی ژمارەیان نەبوو ، بەڵكو ژمارەیان لە بەرامبەرەكەیان زیاتر بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كشانەوە لە ناوچەكە”.

 

كارتەر وتیشی ” ئێمە دەتوانین ڕاهێنانییان پێ بكەین و پێداویستییان پێشكەش بكەین ، بەڵام ناتوانین ئیرادەی شەڕ كردنیان پێببەخشین”.

 

وەزیرە ئەمریكییەكە درێژەی پێداو وتی ” ئێمە راهێنان و پێداویستیمان پێشكەش كردن ، هیوادارم ئەوانیش ئیرادەی جەنگ كردنییان هەبێت، چونكە ناتوانن داعش تێكبشكێنن ئەگەر لەگەڵی نەجەنگن”.

 

ئاشتۆن كارتەر پێی وایە هێرشە ئاسمانییەكان رۆڵیكی كاریگەرییان هەیە ، بەڵام ناتوانن شوێنی ئیرادەی سوپای عێراق بۆ شەڕكردن بگرێتەوە”.

 

پێش چەند رۆژێك چەكدارانی داعش توانییان رومادی گەورە شاری پارێزگای ئەنبار كۆنترۆڵ بكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com