نوچه نێت
موسیقاى كوردى له فیستڤالى فاس له‌وڵاتى مه‌غریب به‌شدار ده‌بێت و باڵوێزى عێراقیش له‌گه‌ڵ بیستنى موسیقاى كوردى ده‌ست به‌سه‌ما ده‌كات.
چه‌ند سایتێكى مه‌غریبى هه‌واڵى ئه‌وه‌یان بڵاو كردۆته‌وه كه باڵوێزى عێراق له مه‌غریب كه‌ناوى حازم یوسفییه له‌كاتى بیستنى موسیقاى كوردى خۆى بۆ نه‌گیراوه و ده‌ستى به‌سه‌ما كردن كردووه. به‌پێى هه‌واڵه‌كه كاتێك باڵوێز هه‌ڵساوه‌ته‌وه گوڵ به‌تیپه كوردییه‌كه بدات ئاماده‌بووان وایان زانیوه كه ئاهه‌نگه‌كه ته‌واو بووه. به‌ڵام باڵوێز له‌گه‌ڵ گروپه‌كه ده‌ست ده‌كات به‌هه‌ڵپه‌ڕكێ وئاماده‌بووانیش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه ده‌ست ده‌كه‌ن به‌سه‌ماكردن.
له‌مه‌غریب باڵوێزێك له‌به‌ر مۆسیقاى كوردى سه‌ما ده‌كات
0
Share.