نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌هۆى گرژى و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى نێوان حزبى دیموكرات و (PKK)، سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان داواى ده‌ستبه‌جێى راگرتنى گرژییه‌كانى نێوان ئه‌و دوو حزبه ده‌كات.
له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان، ئه‌مڕۆ 24/5/2015، په‌یامێكیان ئاڕاسته‌ى هه‌ریه‌كه له پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK) و حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران كرد، له‌و په‌یامه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان سه‌ڕه‌ڕاى نیگه‌رانى له گرژى و پێكدادانه‌كانى نێوان ئه‌م دوو حزبه سیاسییه، سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتى هه‌ردوو حزبه‌كه ده‌كات كه بێنه په‌رله‌مانى كوردستان و له ژێر چه‌ترى نوێنه‌رایه‌تیى خه‌ڵكى كوردستان به گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه:
پەیامێک لەپەرلەمانی کوردستانەوە
بەوپەڕی داخ و سەرسووڕمانەوە هەواڵی گرژی و پێکدادانی نیوان (پارتی کرێکارانی کوردستان وحزبی دیموکراتی کوردستان ـ ئیران)مان پێدەگات.
بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە هۆشداریی توند دەدەینە لایەنە کوردستانییەکان، لە پەنابردن و بەکارهێنانی چەک لە یەکلاییکردنەوەی کێشە سیاسییەکانیان. لە کاتێکدا گه‌لى کوردستان رووبەڕووی مەترسیی تیرۆر و گرژیی ناوچەیی دەبێتەوە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە سەروبەندی گۆڕانکاریی گەورەدایە، نەوەکانی یەک نەتەوە دەست بدەنە چەک دژی یەکتری بە تاوانێکی نەتەوەیی ئەژمار دەکرێت، ئەمجۆرە دووبەرەکییانە هەڵدانەوەی تاریکترین لاپەڕەکانی مێژووی کوردستانە و گەلی کوردستان دووبارەبوونەوەی قبوڵ ناکات .
هەر ئەمڕۆش لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی توندی ئەم رووداوانە کرا.
لە کۆتاییدا چاوەڕوانی هیچ شتێکی دیکە لەم دوو لایەنە کوردستانییە ناکۆکە ناکەین جگە لە راگرتنی دەستبەجێی گرژییەکان و رێککەوتنی کۆتایی لەسەر کێشەکانیان. لێرەشەوە بانگهێشتی سەرۆکایەتیی هەردوو حیزب دەکەین کە بێنە پەرلەمانی کوردستان و لە ژێر چەتری نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
سه‌رۆكایه‌تى پەرلەمانی کوردستان
24/ئایاری/2015
هەولێر