حیزبی دیموکرات سەبارەت بەهێرشی پەكەكە بۆ سەریان راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکرات رایدەگەێنێت،دوای چەند رۆژ هەوڵ ‌و چالاکی چەندین لایەن بۆ دانیشتن ‌و دیالۆگ لەگەڵ سەرکردایەتی pkk بۆ ئەوەی تووشی رووداوی ناخۆش ‌و دڵتەزێن نەبین بەڵام pkk فەرمانی بە هێزەکانی کرد کە هێرش بکەنە سەر پێشمەرگەکانمان بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزەکانی تەقەیان لە پێشمەرگەکانی ئێمە کرد .

دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران راگەیێندراوی فەرمی خۆی سەبارەت بە شەڕەکەی کێلەشین لەنێوان پێشمەرگەکانی ئەو حیزبەو هێزێکی گەریلاکانی PKK بڵاوکردەوەو تێداهاتووە”دوای چەند رۆژ هەوڵ ‌و چالاکیی چەندین لایەنە بۆ دانیشتن ‌و دیالۆگ لەگەڵ سەرکردایەتیی pkk بۆ ئەوەی تووشی رووداوی ناخۆش ‌و دڵتەزێن نەبین و گرفت ‌و کێشەیەک کەلە نێواندا هەبوو بە لێکتێگەیشتن و دیالۆگ چارەسەری بکەین، pkk فەرمانی بە هێزەکانی کرد کە هێرش بکەنە سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ‌و بەداخەوە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ٣/٣/١٣٩٣ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٤/٥/٢٠١٥ی زایینی هێزەکانی pkk تەقەیان لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد ‌و شەڕی نەخوازراو لەگەڵ هێزێکی کوردیی بەسەردا سەپاندووین. بەپێی هێندێک زانیاری، هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە مۆڵ دراون و ئەگەری زۆری تێکەڵبوونی هێزەکانیان لەگەڵ هێزەکانی pkkدا هەیە“.

حیزبی دیموكرات راشیدەگەێنێت”ئێمە ئەوپەڕی بەداخبوونی خۆمان بۆ ئەو کردەوە دزێوەی pkk رادەگەیەنین کە دەچێتە خانەی خیانەت بە خەباتی کوردەوە‌و ئەوەش رادەگەیەنین نە دەسپێکەری شەڕ بووین و نە خوازیاری درێژەی کێشانی ئەو ناخۆشی و شەڕەین و داواکارین کە هەم رێبەرایەتیی pkk پەنا بباتە بەر مەنتق و لۆژیکی سیاسی و نەتەوەیی و دەست لەو رێگا هەڵەیە گرتوویەتی بەر، هەڵگرێ“.

دەقی راگەیێندراوەکە:

خەڵکی مافخوازی کوردستان!
رێکخراو ‌و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان!
کۆڕ ‌و کۆمەڵە نێونەتەوەیییەکان!

دوای چەند رۆژ هەوڵ ‌و چالاکیی چەندین لایەنە بۆ دانیشتن ‌و دیالۆگ لەگەڵ سەرکردایەتیی pkk بۆ ئەوەی تووشی رووداوی ناخۆش ‌و دڵتەزێن نەبین و گرفت ‌و کێشەیەک کەلە نێواندا هەبوو بە لێکتێگەیشتن و دیالۆگ چارەسەری بکەین، pkk فەرمانی بە هێزەکانی کرد کە هێرش بکەنە سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ‌و بەداخەوە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ٣/٣/١٣٩٣ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٤/٥/٢٠١٥ی زایینی هێزەکانی pkk تەقەیان لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد ‌و شەڕی نەخوازراو لەگەڵ هێزێکی کوردیی بەسەردا سەپاندووین. بەپێی هێندێک زانیاری، هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە مۆڵ دراون و ئەگەری زۆری تێکەڵبوونی هێزەکانیان لەگەڵ هێزەکانی pkkدا هەیە.

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!

ئەو شەڕە نەخوازراوە دەکرا بە رێگای سیاسی و لۆژیکییەوە خۆی لێ لا بدەین و دەستە و یەخە لەگەڵ هێزێک نەبین کە ئەرکی ئەو رزگاریی بەشێکی دیکەی کوردستانە ‌و ئێمە کە بەدژی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکەین، ئەوان نەکەونە ئەو نێوە و رووداوەکان بە ئاڕاستەیەکدا نەچن کە ئەوان ببنە سپەر ‌و قەڵغان بۆ هێزی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەوپەڕی بەداخبوونی خۆمان بۆ ئەو کردەوە دزێوەی pkk رادەگەیەنین کە دەچێتە خانەی خیانەت بە خەباتی کوردەوە‌و ئەوەش رادەگەیەنین نە دەسپێکەری شەڕ بووین و نە خوازیاری درێژەی کێشانی ئەو ناخۆشی و شەڕەین و داواکارین کە هەم رێبەرایەتیی pkk پەنا بباتە بەر مەنتق و لۆژیکی سیاسی و نەتەوەیی و دەست لەو رێگا هەڵەیە گرتوویەتی بەر، هەڵگرێ‌.

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە هەموو بەشەکانی کوردستان!
رێکخراو و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان!

داواتان لێدەکەین کە بە هەر رێگایەک بۆتان دەکرێ‌ وێڕای مەحکومکردنی ئەو شەڕفرۆشییەی PKK ، هەوڵ بۆ گۆڕینی هەڵوێستی ناکوردانەی رێبەرایەتیی PKK بدەن و هەموومان چەکی خەبات و شۆڕشمان روو لە دوژمنانی گەل بکەین نەک روو لە یەک.

هەر جۆرە زانیارییەکی دیکە لە پێوەندی بە ئاکامی شەڕ و تێکهەڵچوونەکە و ئاکامی هەوڵە سیاسی و پێوەندییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕە، ڕای گشتیی لێ‌ ئاگاداردەکەینەوە. بەڵام وێڕای هەموو هەوڵ و تێکۆشانێکی نەتەوەیی و سیاسی و ئاشتیخوازانەمان، هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە کە تەسلیمی گوشار و هەڕەشە و خۆسەپێن نابین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
٣ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی
٢٤ی مەی ٢٠١٥ی زایینی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com