جێگری سکرتێری حزبی دیموکرات: ئێران و PKK هاوئاهەنگ بووبن بۆ لێدانمان

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
جێگری سکرتێری حیزبی دیموکرات دەڵێت،ئێمە دەمانویست کێشەکە بەئاشتی چارەسەر بکەین،بەڵام PKK وەڵامی ئێمەی بە تفەنگ دایەوە،ئەو گومانیشی هەیە کە ئێران و PKK پێکەوە هاوئاهەنگ بووبن بۆ لێدانی حیزبی دیموکرات.

حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە رووداوی رایگەیاندوە”کە ئەو شەڕەی لەنێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و PKK دروستبووە،لە ئەنجامی هێرشی PKK بووە. ئەو گوتی “ئێمە دەمانویست کێشەکە بەئاشتی چارەسەر بکەین ، بەڵام PKK وەڵامی هەوڵی ئاشتیخوازانەی ئێمەی بە تفەنگ دایەوە، کە ئەوە کردەوەیەکی نانیشتمانیانەیەو زیانی کوردی تێدایە”. گوتیشی “ئێمە بەهەموو شێوەیەک دژی شەڕی براکوژی و ئاڵۆزیی نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکانین”.

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات ئاماژەی بەوەکرد”کە نەک تەنیا ئەمجارە،بەڵکو لەماوەی چەند ساڵی رابردووشدا پارتی کرێکارانی کوردستان لەو سنوورە هەوڵی دەرکردنی پێشمەرگەکانی ئەوانیان داوەو وەک خۆی گوتی “هەمیشە دەستیان لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگەکانیان بووە بۆمان ، بەڵام ئێمە خۆمان پاراستووە”.

شەرەفی گومانی هەیە لەوەی هێرشی PKK بۆ سەر پێشمەرگەکانی ئەوان هاوئاهەنگی نێوان PKK و کۆماری ئیسلامیی ئێران بێت و وتی”پێدەچێ هاوئاهەنگی لەنێوان سوپای پاسداران و PKK هەبێت بۆ لێدانی حیزبی دیموکرات، ئەمەش گومانێکی بەهێزە،گومانیشمان هەیە پاسداری ئێرانی بە جلوبەرگی PKK شەڕی دیموکرتیان کردبێ”.

ئەو بەرپرسەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رەتیکردەوە بچنە ژێر گوشاری هیچ لایەنێک بۆئەوەی دەست لە خەباتی خۆیان هەڵبگرن. لەبارەی بەردەوامیدان بەو شەڕەش، شەرەفی جەختیکردەوە کە”ئەوان لەگەڵ شەڕەکە نین و داوای نێوەندگیریی لە هەموو لایەک کرد، بەڵام گوتیشی “کاتێک هێرشبکرێتە سەرمان ئاساییەو مافی خۆمانە بەرگریی بکەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com