ژمارەیەک سەرکردەی کۆمەڵی ئیسلامی وازدەهێنن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەركردەیەكی كۆمەڵ ئاشكرای دەكات،20 ئەندامی سەركردایەتی و 23 ئەندامی ئەنجوومەنی چاودێری كۆمەڵ خۆمان كاندید ناكەنەوە.

ئارام قادر، ئەندامی کارگیری ئەنجومەنی چاودیری كۆمەڵی ئیسلامی بە رووداوی رایگەیاندوە” ئێستا کۆمەڵی ئیسلامی 31 ئەندامی سەرکردایەتی هەیە، کەچی تەنها 11 کەس خۆیان بۆ سەرکردایەتی هەڵبژاردووە و لە کۆنگرەی سێیەمی کۆمەڵی ئیسلامی دەنگیان لەسەر دەدرێت و 20 کەس لە سەرکردایەتی خۆیان کاندید ناکەنەوە، هاوکات ئەنجوومەنی چاودێری و بەدواداچوون لە کۆی 26 ئەندام تەنها 3 کەس خۆیان کاندیدکردووە و 23 کەس خۆیان هەڵنابژێرنەوە”.

وتیشی”من و 20 ئەندامی دیکەی سەركردایەتی و 23 ئەندامی ئەنجوومەنی چاودێری كۆمەڵ خۆمان كاندید ناكەینەوە”.

ئارام قادر، هۆکاری وازهێنان و خۆکاندیدنەکردنی ئەو ژمارەیەی ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی چاودێری کۆمەڵی ئیسلامی نەدرکاند و تەنها ئاماژەی بەوەکرد ئەو خۆکاندیدنەکرنانە کۆمەڵێک هۆکاری هەیە. هاوکات رەخنەی لە ئەدای کارو بەرنامەی ئێستای کۆمەڵ گرت بەوەی کە ناتوانن لەرووی سیاسی و ئابووری و رێکخستندا پێشبکەون.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com