نوچەنێت.هه‌ولێر
سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر دەڵێت، په‌رله‌مان بۆته شوێنی موزایه‌ده‌و هه‌موو چاوێكیان هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ولێره‌و كه‌س باسی سلێمانی ناكات و دەشڵێت، په‌رله‌مان ناتوانێت بانگهێشتی پارێزگاری هه‌ولێر بكات.
كه‌نعان خه‌یلانی،سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌خه‌ندانی راگه‌یاندوە:”ئێمه به‌دواداچونمان بۆ ئه‌و 20 ملیۆن دۆلاره كردووه كه بۆ پرۆژه‌ی گه‌شتیاری خه‌رجكراوه‌و له‌كۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش ته‌نیا پێنج ملیۆن دۆلار خه‌رج كراوه‌و هه‌موو وه‌سڵه‌كانیش ماوه‌و 15ملیۆن دۆلاره‌كه‌ش به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه بۆ حكومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه و خه‌رج نه‌كراوه”.
خه‌یلانی ئاماژه به‌وه‌ش دەکات”به‌راستی سه‌یره هه‌ندێك په‌رله‌مانتار باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بانگی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن،له‌كاتێكدا به‌پێی یاسا ته‌نیا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌توانێت لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ پارێزگار بكات نه‌وه‌ك په‌رله‌مان”.
كه‌نعان خه‌یلانی دەشڵێت”به‌راستی په‌رله‌مان بۆته شوێنی موزایه‌ده و هه‌موو چاوێكیان هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ولێره، ئه‌ی بۆ كه‌س باسی سلێمانی و دهۆك ناكات؟”
ئاشکرای دەکات”من به‌دواداچونم كردووه‌و سه‌رجه‌م وه‌سڵه‌كان له‌دیوانی چاودێری داراییه و زۆر شه‌فافانه هه‌موو كاره‌كان كراوه‌و به‌ماوه‌ی چوار مانگ، یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س له تورك و عه‌ره‌ب و فارس و بیانی سه‌ردانی هه‌ولێرو هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌و ته‌نیا پێنج ملیۆن خه‌رج كراوه‌و 15ملیۆنه‌كه‌ی تر بۆ حكومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ی ئه‌ی بۆچی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر،بانگهێشتی نه‌وزاد هادی ناكات له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، كه‌نعان دەڵێت”ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو بوون و له‌رووی یاساییه‌وه شته‌كان به‌سه‌ر پارێزگار ساغ بووه،ئه‌و كاته ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری هه‌ولێر بانگهێشتی بكات و لێپێرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات”.