پارتی و یه‌كێتی له ئۆپۆزسیۆن نیگه‌ران ده‌بن
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
پارتی و یه‌كێتی نیگه‌رانن له نوێنه‌ره‌كانی ئۆپۆزسیۆن له كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كه‌ی نێوانیان، پاساوی نیگه‌رانییه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه زانیاری ناو كۆبوونه‌وه‌كانییان ئاشكرا كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، پارتی و یه‌كێتی نیگه‌رانن له‌و لێدوانانه‌ی كه نوێنه‌ره‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌یده‌ن به راگه‌یاندنه‌كان، كه وته‌ی ئه‌وان به‌شێك له زانیارییه ورده‌كانی ناو كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكارتی كوردستانیش به نوچه‌نێتی راگه‌یاند “ئێمه رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ باسێك نه‌كرێت جگه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كان، به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر زانیاری ورد درابێته راگه‌یاندنه‌كان، هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین و له داهاتوودا ره‌نگه سه‌رنجی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بخه‌ینه‌ڕوو”.