نوچەنێت.هه‌ولێر
ناوه‌ندی كاری هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌كانی گه‌رمیان، پارێزگاری سلێمانی به‌ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری شارەكەیان تۆمه‌تبار ده‌كەن و داوا لەحكومەت دەکەن كە فریای ئەو شارە بكەوێت.
ناوه‌ندی كاری هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌كانی گه‌رمیان، یاداشتێک بڵاو دەکەنەوە و تێیدا پارێزگاری سلێمانی تۆمەتبار دەکەن بەوەی له‌كاروباری ئیداری گه‌رمیاندا دەستێوەردان دەکات،لەبەشێكی یاداشتەكەدا هاتووە”ئیداره‌ی گه‌رمیان مه‌رجه‌عی ئیداری ته‌واوی یه‌كه‌ئیداری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی سنووری گه‌رمیانه و به‌پێی ڕێككاره یاسایی و كارگێڕیه‌كانیش هیچ كه‌س ولایه‌نێك بۆی نیه ده‌ست بكێشێته كاروباری ئه‌م سنووره‌وه“.
ئەو ناوەندە بێزاری و نیگه‌رانی دەخاتەڕوو له “ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی پارێزگاری سلێمانی له‌كاروباری ئیداره‌ی گه‌رمیان”چونكە بەقسەی ئەوان پارێزگاری سلێمانی”له‌لایه‌كه‌وه له هه‌وڵی بچوككردنه‌وه‌ی گه‌رمیاندایه و ده‌كۆشێت میللی كاتژمێر بگه‌ڕێنێته دواوه بۆ سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس و گه‌رمیان كه 23 ساڵه به كرده‌وه پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه بكاته قه‌زایه‌كی سه‌ر به‌سلێمانی“.
ناوه‌ندی كاری هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌كانی گه‌رمیان داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات كه “پارێزگاری سلێمانی له‌ده‌ستكێشانه كاروباری ئیداری گه‌رمیان ڕاگرن و ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته بڕیاری داوه وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیاندا بكات ئیتر چ پاساوێك بۆ ده‌ستێوه‌ردانی پارێزگاری سلێمانی له كاروباری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا هه‌یه“.