نوچەنێت-عەرەبی جەدید
رۆژنامەی عەرەبی جەدید كە بارەگاكەی لە لەندەنی پایتەختی بریتانیایە، لە سەرچاوەكانیەوە پێیگەیشتووە كە عەرەبی عێراق گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ئێران توانای راوەدوونانی داعشی نییە و دەبێت بانگهێشتی هێزێكی نێودەوڵەتی بكرێت.
سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراقەوە بە رۆژنامەكەی وتوە “لەناو پەرلەمان بە نهێنی ئیمزا كۆكراوەتەوە تا حەیدەر عەبادی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت و بیرۆكەی ئەوەی بخرێتە بەردەم تا بە داخوازییەكی فەرمیی داوای دەستێوەردانی سەربازیی نێودەوڵەتیی بكات لە عێراق”.
سەرچاوەكە وتویەتی “بیرۆكەی پشتبەستن بە ئێران بۆ شەڕی داعش سەركەوتوو نییە، ئەوەتا ئێران چوار ساڵە نەیتوانیوە ململانێكانی سوریا یەكلایی بكاتەوە، بەپێچەوانەوە سوپای سوریای رووتاندەوە و گرژییە ناوخۆییەكانیشی زیاتر كرد”.
سەرچاوە پەرلەمانییەكە هەروەها وتویەتی “داخوازیی دەستێوەردانی نێودەوڵەتی لە عێراق بووەتە بابەتێك كە چەندوچونی تێدانییە، چونكە ساڵێكە داعش رووبەرێكی فراوانی عێراقی داگیر كردووە، بێئەوەی سوپا و میلیشیاكان بتوانن پێشكەوتنێكی ئەوتۆ لەسەر ئەرزی واقع بەدەستبێنن”.