پاڵێوراوی سەرۆكایەتی ئەمریكا: سوننەی عێراق پێیان وایە میلیشیا شیعەكان لە داعش مەترسیدارترن، پێویستە بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا كورد پڕچەك بكرێت  

0

نوچەنێت- سی ئێن ئێن

راند بۆل سیناتۆری ئەمریكی و پاڵێوراوی سەرۆكایەتی ئەمریكا رۆژی هەینی وتی ، سەركەوتن بەسەر داعشدا لەسەر دەستی سەربازانی زەمینی دەبیت، ئەو سەربازانە دەبێت لە عەرەبەكان بن، ئەگەر عێراقییەكان ئارەزوو نەكەن بەرگری لە نیشتمانی خۆیان بكەن ئەوا پێموا نیە پێویست بێت ئەمریكییەكان بنێرین بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی راند بۆلی نوێنەری ویلایەتی كنتاكی  ڕوونی كردەوە ، وڵاتەكەمان دەتوانێت كاری باشتر بكات لە بواری ئاسایشی نیشتمانیدا ، دانیشی بەوەدا نا كە ئێستا بارودۆخەكە زۆر ئالۆزە.

هەروەها وتی ” بەشێكی كیشەكە ئەوەیە نزیكەی 1000 ساڵە ئەم جەنگە درێژەی كێشاوە لە نیوان سوننە و شیعەدا ” ، ئەوەشی وت كە داعش بەو هەموو خراپییەیەوە كاتێك دەست بەسەر ناوچە سوننیەكاندا دەگرێت ، بەڵام سوننەكان بە میلیشیا شیعەكانییان دەچوێنن كە ئێران پاڵپشتییان دەكات، هەروەها پێیوابوو سوننە بەم نزیكانە لەگەڵ شیعە دەكەونە جەنگەوە وەك چۆن لەگەڵ داعش دەیكەن.

ئەو سیناتۆرە ئەوەشی وت كە ئەو دڵنیا نیە لە سەركەوتن ئەگەر بێت و سوننە بە كرداری بەشداری حكومەت و سوپا نەبن .

لە وەڵامی ئەو پرسیارەشدا كەئایا چی دەكرد ئەگەر لە پۆستی سەرۆكی ئەركان بوایە ئێستا، بۆل وتی یەكەم كارم ئەوە دەبوو هاوپەیمانێتیم لەگەڵ كورد دەبەست كە باشترین جەنگاوەرەكانی ئەوێن، راستەوخۆ چەكم پێدەدان نەك لە رێگەی حكومەتی شیعەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com