نوچه نێت
هادى عامرى ئه‌میندارى گشتى رێكخراوى به‌در و به‌رپرسى حه‌شدى شه‌عبى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا ده‌ڵێ” ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌پشت كه‌وتنى موسڵ بوون هه‌ر ئه‌وانه له‌پشت كه‌وتنى رومادى بوون”.
هادى عامرى له‌میانه‌ى به‌شداربوونى له‌كۆنگره‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن زانكۆى كوفه‌وه رێكخرابوو. ئه‌مڕۆ به‌شێك له هۆكاره‌كانى كه‌وتنى رومادى به‌ده‌ست داعشه‌وه ئاشكرا كرد. ئه‌و ده‌ڵێ” پێویسته موجامه‌له‌ى یه‌كتر نه‌كه‌ین و خاڵ له‌سه‌ر پیته‌كان دابنێین. ئه‌وانه‌ى پلانیان بۆ كه‌وتنى موسڵ دانا، هه‌ر ئه‌وانه‌بوون به‌شدار بوون له‌كه‌وتنى ئه‌نبار”.
ده‌شڵێ: كه‌وتنى رومادى پلانى پێشترى بۆ دانرابوو. دوورخستنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى دواى رزگاركردنى تكریت هه‌نگاوى یه‌كه‌مى كه‌وتنى رومادى بوو و ئێستاش هه‌موو به‌غدا و شاره پیرۆزه‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا” هادى عامرى به‌رپرسى حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ر قسه‌كانى خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ” ئێمه له‌رێگا دانیشتبووین پلانمان بۆ رزگاركردنى بێچى داده‌نا بۆ ئه‌وه‌ى دواتر ته‌واوى شاره‌كان رزگار بكه‌ین. كه‌چى داوامان لێكرا له تكریت پاشه‌كشه بكه‌ین ئه‌مه‌ش به‌هۆى هه‌ندێك درۆ و ده‌له‌سه‌ى هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌دار . كاتێكیش له تكریت كشاینه‌وه ئه‌مه ئه‌نجامه‌كه‌ى كه‌وتنى رومادى بوو”. هادى عامرى چه‌ند جارێك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌موو عێراق هه‌یه و ده‌شڵێ” به راشكاوى ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و هه‌موو گه‌لانى عێراق به‌یه‌كه‌وه نه‌وه‌ستن ته‌نها به‌غدا نا به‌ڵكو ته‌واوى شاره‌كانى عێراق له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه”.