وەزارەتی پێشمەرگە دوو لیوای دیكە دادەمەزرێنێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند،دوو لیوای دیكەی پێشمەرگە دادەمەزرێنرین و بۆ دەستپێكردنی ناونووسینیش چاوەڕێی ئەمەریكا دەكەینن تا ئامادەكارییەكانیان تەواو بكەن.

ئەنوەر حاجی عوسمان،بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگه‌یاندوه‌”ئامادەكارییەكان بۆ پێكهێنانی دوو لیوای هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریكاوە بەردەوامن، بەڵام لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەمەریكا دەكەن بۆ دەستكردن بە پێكهێنانی ئەو دوو لیوایە“.

وتیشی”هەر كاتێك ئەمەریكا لە ڕووی ئامادەكردنی راهێنەر و پێداویستییەكانی دیكەوە ئامادە بێت، دەست دەكرێت بە پێكهێنانی ئەو دوو لیوایەی هێزی پێشمەرگە“.

بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونیشی كردەوە”كە ئامادەكارییەكان لەلایەن ئەمەریكاوە تەواو بوون، دەست دەكرێت بە ناونووسكردن بۆ دامەزراندنی پێشمەرگە بۆ ئەو دوو لیوایە و لەئێستایشدا ئێمە چاوەڕێی ئەوان دەكەین“.

عوسمان ئەوەیشی خستە ڕوو”كاتی پێكهێنانی ئەو دوو لیوایە دیار نییە و لە چاوەڕوانیدان. ئەمەریكا بڕیاری داوە دوو لیوای دیكەی هێزی پێشمەرگە دابمەزرێن و هەموو پێداویستییەكانی ئەو دوو لیوایەیش لە ڕووی پێداویستیی سەربازی و چەك و تەقەمەنییەوە، لەلایەن ئەوانەوە دابین بكرێت“.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com