ئارام شێخ محه‌مەد:پێویسته‌ ئاوارەكانی ئەنبار بەپەلە لەباشوری شاری بەغدا نیشتەجێبكرێن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لایەنە پەیوەندارەكان ڕادەسپێرێت، ئاوارەكانی پارێزگای ئەنبار بەپەلە لەباشوری شاری بەغدا نیشتەجێبكرێن و پێداویستیەكانیان بۆ دابینبكرێت.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ(نوچه‌نێت)ناردوه‌ ڕایدەگەیەنێت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئارام شێخ محه‌مەد سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی نائاسایی كرد لەگەڵ لیژنەكانی مافی مرۆڤ و لیژنەی كۆچ و كۆچپێكراون و ئاسایش و بەرگری، بۆ بەهانەچوونی سەدان خێزانی ئاوارەی شاری ئەنبار كەلەپردی (بزێبز)، لەباشوری شاری بەغدا گیریانخواردووەو لەدۆخێكی مرۆیی ناهەمواردان.

لەكۆبونەوەكەدا، ئارام شێخ محه‌مەد، دوای ئەوەی گوێی لەسەرەنج و پێشنیازی ئامادەبوان گرت، بڕیاریدا، هەماهەنگی بەپەلە بكرێت، لەگەڵ وەزارەتەكانی كۆچ و كۆچپێكراون و گواستنەوەو گەیاندن و دارایی و تەندروستی و فەرماندەیی پرۆسەكانی شاری بەغداو سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر تا بەزوترین كات ئاوارەكان لەدەرەوبەری شاری بەغداو لەناوچەكانی ئەبوغرێب و موسەیب و كۆمەڵگەی وەلید و یوسفیە و چەند ناوچەیەكی تر نیشتەجێبكرێن و فریاگوزرای و خزمەتگوزاری بەپەلەشیان لەدابینكردنی خێمەو خوارك و كەلوپەلی پێویست بگەیەنرێتی.

كۆبونەوەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك و ژمارەیەك لەئەندامانی لیژنە پەیوەندارەكان بەردەوامە بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەكان و كۆتایهێنان بەنەهامەتی ئاوارەكان بەزووترین كات.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com