نوچەنێت.ههولێر:
بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی دەستگیر کردنی ئەو خاوەن کۆمپانیایانە دەستی پێکردوە کە گومان لە گەندەڵیی پرۆژەکانی وەبەرهێنانیان دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فرۆکەخانەی هەولێرەوە دەست (باسنیوز) کەوتون بەفەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خاوەنی ( گرووپی کۆمپانیای ئاڵتون) لە فرۆکەخانەی هەولێر دەستگیر کراوە“.
سەرچاوەکە ئاشکرا کرد”دەستگیر کردنی خاوەنی کۆمپانیای (ئاڵتون) بەهۆی گەندەڵی بووە لە پرۆەژی ئاڵتوون ستی دا“.
رێبوار خەلیل سەرۆکی دەستەی وەبەرهینانی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند” فەرمانی دەستگیر کردنی ئەو کەسە بەفەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە هەڵمەتی دەستگیر کردنەکەش کەسی زۆر دەگرێتەوە بەڵام ئاماژەی بە هۆکاری دەستگیر کردنەکەی نەدا“.