لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

لیژنە 21 كه‌سییه‌كه‌ی ئامادەکردنی دەستوور یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی دەستەی سەرۆکایەت ئەنجام دەدات و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌س باس له‌ نوسینی په‌یڕه‌وێك ده‌كرێت.

د. ڤاڵا فەرید،سەرۆکی لیژنەی یاسایی و ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنی دەستووری کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:”رۆژی دووشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٥ لیژنەی ئامادەکردنی دەستووری کوردستان بە سەرپەرشتی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات”.

سەبارەت بە دیاریکردنی دەستەیەکی سەرۆکایەتی بۆ لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور د. ڤاڵا فەرید وتی:” ئەمە یەکەم کۆبوونەوەیە بۆیە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەرپەرشتی دەکات، بەڵام لەبەر ئەوەی لیژنەکە کاری زۆرە و کاتێکی دیارکیراوی لە بەردەم داندراوە، پێویستە سەرۆک و جێگرو بڕیاردەری ھەبێت، بۆیە چاوەڕێی یەکەم کۆبوونەوە دەکەین کە ئاخۆ بە چ میکانیزمێک دەستەی سەرۆکایەتی بۆ لیژنەکە ھەڵبژێرین”.

وتیشی” نووسینی پەیڕەوێکی ناوخۆ بۆ لیژنەکە قسەی لێدەکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com