وەزیرێکی كورد مژدەیەک بەو كەسانە دەدات كە لەدەستی داعش ڕزگاریان بووە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وەزیری ژنانی عیراق کە کوردە ئاشكراى دەكات کێشەی ژنان و کچانی ڕفێندراوی ئێزدیەکانیان گەیاندۆتە بەرزترین و گەورەترین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و لەهەمان كاتیش مژدەیەک بەو كەسانە دەدات كە لەدەستی داعش ڕزگاریان بووە.

بەیان نوری وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ژنان لەحکومەتی عیراق بە snn راگەیاندوە”کە سەرباری ئەوەی ھەوڵەکانیان تاوەکو بەرزترین ئاست ڕۆیشتووە، بەڵام ئەوەشی نەشاردەوە کە “پرسی ڕفاندنی کچان و ژنانی ئێزدی ھەروا ئاسان نییە”.

ھۆکاری ئەوەشی ڕوونکردەوەو وتی”بەھۆی ئەوەی داعش لایەنێکی فەرمی و یاسایی نییە تا ئێمە بتوانن ڕاستەوخۆ مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین، کارەکە کەمێک ئاڵۆزە، بەڵام ئەوەی لەتوانای ئێمەدا بێت بۆ ئازادکردنی ئەو ڕفێنراوانە کردوومانە”.

بەیان نوری ئەوەشی ئاشکراکرد”بۆ پرسی کچان و ژنانی ڕفێندراوی ئێزدی، لەگەڵ سەرجەم باڵیۆزخانەی وڵاتان لەبەغداو ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، باسی پرسی ئەو ڕفێنراوانەیان کردووە، “بۆئەومەبەستەش چوینە نیۆیۆرک و لەوێ بەڕێوەبەری دەستەی ژنان کە باڵاترین کەسن لەناو نەتەوەیەکگرتووەکاندا، چاومان پێکەوت و ئەو پرسەمان لەگەڵ باسکردووە”.

وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ژنان لەحکومەتەکەی عەبادی ئەوەشی ڕوونکردەوە”داوایان لەوەزارەتی کۆچ و کۆچبەران کردووە، بەوەی ھەرکەسێک لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت، ملیۆنێک دینار پێبدرێت”.

ئەوەشی وت:”وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕەزامەندی لەسەر پێشنیازەکە دەربڕیوەو ھەفتەی داھاتووش کاری لەسەردەکەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com