نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق دەنگۆی داواكردنی ناوبژیوانیی ئێران و پێدانی پارە بۆ ئازادكردنی پاسەوانە رفێنراوەكان رەت دەكاتەوە.
راوێژكارێتیی راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە گوایە سەرۆكایەتیی كۆمار داوای ناوبژیوانیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كردبێت یا پارەی دابێت بۆ ئازادكردنی چوار پاسەوانی سەرۆك كۆمار كە لە نۆی ئەم مانگەوە لە لایەن نەناسراوانەوە رفێنراون، ئاماژەیشیكردوە كە پیلانی رفاندن بۆ هەڕەشەو وەرگرتنی شتێكەو هیچ لێكدانەوەیەك یاخود مەبەستێكی سیاسیی هەڵناگرێت.
راوێژكارێتییەكە ئەوەیشی دوپات كردۆتەوە ئەو هەواڵانە سەرلەبەری دورن لە راستییەوە، ئاماژەیشیكردوە بۆ ئەوەی كە سەرۆكایەتیی كۆمار رێوشوێنی تایبەتیی هەیە بۆ بەدواداچونی پرۆسەی ئازادكردنی پاسەوانە رفێنراوەكان و لە پەیوەندیگرتنی بەردەوامدایە لەگەڵ لایەنە رەسمیی و ئیدارییە پەیوەندیدارە عێراقییەكاندا.
ڕۆژی 9/5/2015 لهنزیك ناحیهی ئامرلی چوار پاسهوانی سهرۆكایهتی كۆمار، لهكاتی گهڕانهوهیان بۆ قهزای خورماتوو، لهنزیك ناحیهی ئامرلی لهلایهن حهشدی شهعبیهوه ڕفێندران،پێشتر چهندین ههوڵ بۆ ئازادكردانیان دراوه، بهڵام هیچ سودێكیان نهبووه.