نوچه نێت
سه‌عدى یوسف شاعرى ناسراوى عه‌ره‌ب كه‌پێشتر جنێوى به‌كوردستان دابوو ئه‌مجاره هیوا ده‌خوازێ به‌غدا بكه‌وێته ده‌ست داعش.
سه‌عدى یوسف هه‌رچه‌نده رابردوویه‌كى دیارى له‌بوارى ئه‌ده‌ب هه‌یه و خاوه‌نى چه‌ندین خه‌ڵاته، به‌ڵام ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك شیعر نه‌ته‌وه و پێكهاته‌ى جیاجیا له‌خۆى توڕه ده‌كات. به‌شیعرێك ئیسلامییه‌كان و به‌شیعرێكى دیكه هه‌موو عێراقییه‌كان. پارسالیش كوردى به‌قه‌سیده‌یه‌ك توڕه كرد. دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر شیعرێكى دیكه بڵاوكردۆته‌وه له‌شیعره‌كه‌ى هیواى ئه‌وه ده‌خوازێ كه به‌غدا بكه‌وێته ده‌ست داعشه‌وه. ئه‌مه‌ش عێراقییه‌كانى به‌ته‌واوه‌تى توڕه‌كردووه و بۆیه به‌شێوازى جیاجیا كاردانه‌وه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شاعیره هه‌یه.
ئه‌و شاعیره جنێوى به‌كوردستان دا هیوایه‌كى سه‌یرى هه‌یه
0
Share.