نوچه نێت
مه‌شعان جبورى له‌دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى دا ده‌ڵێ” جۆو بایدن و شا حوسێنى شاى ئه‌رده‌ن له‌نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا داواى دامه‌زراندنى هه‌رێمێكی سوننیان كردووه له‌عێراق”.
له‌دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سۆمه‌رییه كه ئه‌مڕۆ هه‌یینى په‌خشكرا. مه‌شعان جبورى ده‌ڵێ” جۆ بایدن و شا حوسێن له نۆهه‌ده‌كان داواى دامه‌زراندنى هه‌رێمێكى سوننیان كردوو. مه‌به‌ستیش بڕینى په‌یوه‌ندى نێوان ئێران و مقاوه‌مه‌ى لوبنانى و سوریا بوو”. جبورى پێشیوایه ئه‌و داوایه به‌شێك بووه له‌داواى ئیسرائیل و روونیشى ده‌كاته‌وه ئه‌و كاته جۆ بایدن سیناتۆر بووه. ده‌شڵێ” شا حوسێن خۆى ئه‌و باسه‌ى له‌گه‌ڵ كردمه‌وه”.
” بایدن و شاى ئه‌رده‌ن له نۆهه‌ده‌كان داواى دامه‌زراندنى هه‌رێمێكى سوننیان كردووه”
0
Share.