كاكە حەمە: به‌هه‌وڵی‌ ئێران چوار پاسەوانە رفێنراوەكەی سەرۆك كۆمار ئازادكران

0

نوچەنێت.nna:

سكرتێری‌ حزبی‌ سۆسیالیست،ئاشكرای دەكات ئەو چوار پاسەونەی سەرۆك كۆمار كەله‌لایه‌ن حه‌شدی‌ شه‌عبیه‌وه‌ ڕفێنرابوون به‌هه‌وڵی‌ ئێران و‌ بری (60) هه‌زار دۆلار ئازادكراون.

ڕۆژی‌ 9/5/2015 له‌نزیك ناحیه‌ی‌ ئامرلی‌ چوار پاسه‌وانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار، له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ قه‌زای‌ خورماتوو، له‌نزیك ناحیه‌ی‌ ئامرلی‌ له‌لایه‌ن حه‌شدی‌ شه‌عبیه‌وه‌ ڕفێندران،پێشتر چه‌ندین هه‌وڵ‌ بۆ ئازادكردانیان دراوه‌، به‌ڵام هیچ سودێكیان نه‌بووه‌.

محه‌مه‌دی‌ حاجی‌ مه‌حمود،سكرتێری‌ گشتی حزبی‌ سۆسیالیست دیموكراتی‌ كوردستان،له‌میانەی بەشداری كردنی لە سیمینارێك له‌ژیر ناوی‌ (دۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌عێراق) كه‌ ‌زانكۆی‌ جیهان له‌شاری‌ سلێمانی‌ بۆ ناوبراوی سازكردبوو ئاشكرای كرد كە”ئه‌و چوار پاسه‌وانه‌ی‌ د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق،كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌نزیك قه‌زای‌ دوزخورماتوو ڕفێنران،به‌ناوبژیوانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ‌و له‌بری‌ (60) هه‌زار دۆلار رۆژی پێنجشه‌ممه 21/5/2015‌ ئازادكران“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com