نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرادەكات كە هێزی پێشمه‌رگه بونیاد ده‌نێنه‌وه‌و هێزێكی سه‌ربازیی پێشكه‌وتوی تۆكمه دروست ده‌كه‌ن.
مسته‌فای سه‌یدقادر، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومەتی هەرێم كوردستان لە میانەی كۆبونەوەی لەگەڵ شاندێكی هێزی ئامانج له زانكۆی كۆڵۆمبیای ئه‌مریكا كه له ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكار و شاره‌زا پێكهاتبوون رایگەیاند”هه‌رێمی كوردستان له جه‌نگێكی دژواردایه و مه‌ترسیی ئه‌و جه‌نگه‌ش ته‌نیا بۆسه‌ر هه‌رێم نییه، به‌ڵكو مه‌ترسیه بۆسه‌ر ته‌واوی جیهان“.
وه‌زیری پێشمه‌رگه وتیشی”له‌ئێستادا به ئاڕاسته‌ی خۆڕێكخستنه‌وه‌و بونیادنانی هێزێكی سه‌ربازیی تۆكمه‌ی پێشكه‌وتوو كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستیان به هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت“.
لەلای خۆشیانەوە شانده‌كه‌ی زانكۆی كۆڵۆمبیا رایانگەیان”بۆیە هاونەتە كوردستان تاوه‌كو ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و داعش و تواناكانی هه‌رێم بۆ ئه‌و جه‌نگه ئاماده بكه‌ن“.