نوچەنێت.ههولێر:
بزووتنەوەی گۆڕان پڕۆژەیەکی بۆ گەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەر هەرێم ئاڕاستە سەرۆكی هەرێم كردوەو ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش پڕۆژەكە بەموزایەدە دەدات قەڵەم.
بزووتنەوەی گۆڕان رۆژی 18ی ئەم مانگە لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکاندا، پڕۆژەیەکی لەبارەی گەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەر هەرێمی کوردستان پێشکەشکرد.
سەعدی پیرە،ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پڕۆژەكە بەموزایەدە سیاسیی نادەبات، ئەو بەرووداوی راگەیاندوە ”موزایەدە لە هیچ لایەنێک قبوڵناکەین“.