نوچەنێت.هه‌ولێر:
كۆسره‌ت ره‌سول جێگری سەرۆكی هەرێم،هه‌موو لایه‌ك له‌وه دڵنیا ده‌كاتەوە كه لێكنزیكبوونه‌وه‌ی “ی.ن.ك” و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر حیسابی هیچ لایه‌نێكی سیاسی نییه و نابێت به‌تایبه‌تی پارتی.
ده‌قی روونكردنەوەكە:
له هه‌واڵه‌كانی ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 21/5/2015، كه‌ناڵی NRT هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارانه‌و بێ بنه‌ماو دوور له‌ڕاستی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه گوایه هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ پارتی دیموكراتی كوردستانی له مه‌ترسی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاگاداركردبێته‌وه. ئێمه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه به چه‌واشه‌كاری له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین و به‌درزی ده‌خه‌ینه‌ڕوو، له‌و باوه‌ڕه‌شداین بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره هه‌واڵانه له‌مكاته پڕ مه‌ترسییه‌دا كه روبه‌ڕووی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه به كارێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراو له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین، مه‌به‌ستیش تێكدانی یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌مانه به‌تایبه‌ت له‌م ساته وه‌خته‌دا كه هه‌لومه‌رجی سیاسی گه‌له‌كه‌مان و ناوچه‌كه به‌ئاقارێكی چاره‌نووسسازدا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئاڕاسته سیاسییه جیاجیاكانی گه‌له‌كه‌ماندایه به لێكنزیكبوونه‌وه‌ی “ی.ن.ك” و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه له چوارچێوه‌ی پاراستنی ته‌بایی و یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان.
به‌ڕێزیشیان وایده‌بینی كه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری “ی.ن.ك” و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان مێژوویه‌كی هاوبه‌شی پڕ له خه‌بات و قوربانیدانیان هه‌یه.
هه‌موو لایه‌كیش له‌وه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه لێكنزیكبوونه‌وه‌ی “ی.ن.ك” و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌سه‌ر حیسابی هیچ لایه‌نێكی سیاسی كوردستانی نییه‌و نابێت به‌تایبه‌تی برایانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان