نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی داوا دەكات بۆ ئەوەی كەركوك بگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان پێویستە توركمان و عه‌ره‌به ره‌سه‌نه‌كان هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندییان له‌هه‌رێمی كوردستاندا بۆ مسۆگه‌ربكرێت.
ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوكی یەكێتی سه‌باره‌ت به‌به‌هه‌رێمبوونی كه‌ركوك‌و هه‌ڵوێستی ی.ن.ك بەكەنااڵی كەركوكی رایگەیاندوە”ده‌بێت كەركوك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان،به‌ڵام هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیی بۆ كه‌ركوك دیاریبكرێت له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆسه‌ر كوردستان به‌تایبه‌تی توركمان،عه‌ره‌به ره‌سه‌نه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندییان له‌هه‌رێمی كوردستاندا بۆ مسۆگه‌ربكرێت، ئایا ئه‌مه شتێكی خراپه“.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشه‌وه ئاسۆ مامه‌ند روونیكرده‌وه”دانی پۆست و پله‌یه به پێكهاته ره‌سه‌نه‌كانی كه‌ركوك وه‌ك توركمان و عه‌ره‌ب و كلدان‌و ئاشوری و ئه‌وانی دیكه كه تێ‌یان بگه‌یه‌نین بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندییاندایه، ئه‌گه‌رنا كردنی كه‌ركوك به‌هه‌رێمێكی جیا‌و سه‌ربه‌خۆ ئه‌وه به‌لای ئێمه‌شه‌وه هێڵی سووره”.