دەرباز محەمەد:دەبێت حكومەت و پەرلەمانی عێراق چارەسەری كێشەی ئاوارەكان بكەن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاستەنەگەكانی بەردەم كاری وەزارەتەكەی دەگەیەنێتە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و داوادەكات حكومەت و پەرلەمان چارەسەری كێشەی ئاوارەكان بكەنە ئەولەویەتی كارەكانیان.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی ئارام شێخ محەمەد، لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ(نوچەنێت) ناردووە، ڕایدەگەیەنێنێت، ئەمڕۆ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری بەغدا پێشوازیكرد، لە دكتۆر دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق.

لەدیدارێكدا، وەزیری كۆچبەران ڕایگەیاند: یەكێك لەو ئاستەنگانەی ڕوبەڕویان بۆتەوە، كۆمەڵێك ئاوارە هەیە، لە دوای ڕوداوەكانی مانگی حوزەیرانی ساڵی پارەوە چونەتە دەرەوەی عێراق، بەپێی یاسایی بودجەی ئەمساڵ، هاوكارییەكان ئەوانە ناگرێتەوە، چونكە لەبری ئاوارە وەك پەنابەر هەژماردەكرێن .

وتیشی: بڕیاربوو لەساڵی پاردا، حكومەت پێشینەی یەك ترلیۆن دینار بداتە لیژنەی باڵای ئاوارەكان بەڵام تائێستا وەزارەتی دارایی 139 ملیار دیناری نەداوە بەوەزارەت و لیژنەكە، ئەوەش كێشەی زۆری بۆ پرسی بەهاناوەچوون و نیشتەجێكردنی ئاوارەكان دروستكردووە.

لای خۆیەوە، ئارام شێخ محەمەد، ڕایگەیاند: لەڕێی هەمواری یاسای بودجەوە، هەوڵی ئەوە دەدەن هیچ ئاوارەو پەنابەر و زیانمەندێك لەو دۆخە، بێبەش نەبێت، تەئكیدیشی كردەوە لەوەی كێشەی ئاوارەكان لە ئەولەویەتی كارەوكانیانەو هەموو هەوڵە كانیشیان دەخەنە گەڕ بۆ لابردنی كێشەو ئاستەنگەكان .

داواشی لەلایەنە پەیوەندایدرەكان كرد هاوكاری بەپەلە بگەیەننە ئاوارەكانی شاری ڕومادی كە لەدۆخێكی مرۆیی ناهەمواردا ژیان دەگوزەرێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com