نوچه نێت
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكراى ده‌كات كه عه‌بادى داواى لادانى پارێزگارى موسڵى كردووه كه له‌هه‌ولێر نیشته‌جێییه و ده‌شڵێ” هه‌فته‌ى داهاتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌و داوایه تاوتوێ ده‌كرێت”.
حه‌یده‌ر مولا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئاشكراى كردووه كه عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داوایه‌كى ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه و داواى لادانى ئه‌سیل نوجه‌یفى پارێزگارى موسڵى كردووه. مولا روونى ده‌كاته‌وه” هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌و داواى عه‌بادى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوتوێ ده‌كرێت” هه‌ردوێنێ بوو داوایه‌ك به ئیمزاى 55 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نه‌كه درا و داواى لابردنى ئه‌سیل نوجه‌یفى كرا، كه‌چى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌و داوایه‌ى ره‌تكرده‌وه و وتى” لادانى نوجه‌یفى له‌ده‌سه‌لاتى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵه نه‌وه‌ك ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران”.شایه‌نى باسه نوجه‌یفى له‌هاوینى رابردوو له‌كاتى كه‌وتنى موسڵ به‌ده‌ست داعشه‌وه تا ئێستا له هه‌ولێر ده‌ژیت.