نوچه نێت
به‌رپرسى ده‌ڤگاى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مریكى ئاشكراى ده‌كات، له‌ماڵه‌كه‌ى بن لادن له پاكستان كۆمه‌ڵێك فیلمى سێكسى دۆزراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئامێرى ڤیدیۆ.
چه‌ند جارێك باس له‌وه كراوه كه بن لادن رێبه‌رى رێكخراوى تیرۆریستى ئه‌و ماوه‌یه‌ى له‌پاكستان بووه. كاسێتى سێكسى له‌ماڵه‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌و قسانه فه‌رمى نه‌بوون. تا دواجار لێدوانێكى فه‌رمى له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرایه‌وه. به‌پێى لێدوانێكى جێمس بلاكه‌ر كه جه‌نه‌رالى پێشووى مارێنز بووه و سه‌رۆكى ئێستاى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتیمانییه له‌ئه‌مریكا، ئیتعراف به‌وه كراوه كه چه‌ند كاسێتێكى فیلمى سێكسى له‌ماڵه‌كه‌ى ئوسامه بن لادن دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا ده‌ڵێ” هۆكارى بوونى ئه‌و كاسێتانه له‌وێ نه‌زانراوه” و هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ش ئاماده‌نه‌بووه. جۆرى ئه‌و فیلمانه ئاشكرا بكات كه به‌كارهاتووه. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن قاعیده ئه‌و فیلمانه‌ى بۆ ناردنى نامه‌ى كۆدار به‌كارهێناوه. به‌ڵام پرسیارێكى دیكه ئه‌وه‌یه بن لادن و گروپه‌كه‌ى له‌ماڵه‌كه‌ى پاكستان دوور بوون له‌هه‌موو ئینته‌رنێت و تۆرێكى په‌یوه‌ندى بۆیه پرسیارى گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و فیلمانه‌یان چۆن به‌ده‌ستهێناوه. به‌ڵام بوونى ئامێرى ڤیدیۆ گومانه‌كه زیاتر ده‌ڕوێنێته‌وه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش 22 كه‌سى دیكه‌ى له‌گه‌ڵ دابووه كه زۆربه‌یان گه‌نجى پێڕاگه‌یشتوبوون. بابه‌تى وروژاندنى فیلمى سێكسى له‌كاتێكدا دێت كه هه‌ر دوێنێ ئه‌مریكا ئاشكراى كردووه كه 100 به‌ڵگه‌ى فه‌رمى له‌باره‌ى بن لادنه‌وه هه‌یه كه له‌ماڵه‌كه‌ى گیراوه. ئوسامه بن لادن رێبه‌رى رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه له‌ساڵى 2011 له پاكستان كوژرا.