نوچه نێت
ئه‌مڕۆ داعش به‌ته‌واوى شاره مێژووییه‌كه‌ى ته‌دموڕى كۆنتڕۆل كرد. رژێمى سوریاش ده‌ڵێ شاره‌كه‌مان له‌هه‌واڵیان چۆڵكردووه.
دوێنێ چوارشه‌ممه شه‌ڕو پێكدادانه‌كانى نێوان داعش و سوپاى فه‌رمى سوریا گه‌یشته چه‌ند شوێنێكى شارى ته‌دمور و ئه‌مشه‌و به‌فه‌رمى ته‌له‌فزیۆنى سوریا پاشكشه‌ى سوپاى له‌وشاره راگه‌یاند و گوایه شاره‌كه‌شیان له‌هاوڵاتیان چۆڵ كردووه. به‌مه‌ش گرنگترینش شارى مێژوویى له‌ناوڕاستى سوریا كه‌وته ده‌ست رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه. به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌رسه‌دى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ته‌نها دوێنێ 100 سه‌ربازى سوپاكه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د كوژراون. هه‌ر ته‌له‌فزیۆنى سوورى روونى كردۆته‌وه كه هاوڵاتیان له‌شاره‌كه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و به‌ره‌وناوچه‌كانى دیكه‌ى ده‌ست رژێمى ئه‌سه‌د كۆچیان كردووه. داگیركردنى ته‌دمور رێكخراوه‌كانى دونیاى هێناوه‌ته ده‌نگ چونكه به‌گرنگترین شارى مێژووى سوریا داده‌نرێت. به لاتینى به پاڵ ماریا ناسراوه و مێژووى ئه‌و شاره به‌جۆرێكه له‌نووسراوه بابلییه‌كان ناوى هاتووه. به‌ڵام به‌پێى ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تایانه‌ى له‌به‌رده‌ست دان نازانرێت ئایا داعش هێرشی كردۆته سه‌ر شوێنه‌واره‌كان یان نا. به‌ڵام ئه‌زمۆنى داعش له‌موسڵ و مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ شوێنه‌واره‌كان وایكردووه ریكَخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مه‌ترسیان له‌لا دروست بێت له‌وه‌ى داعش ئه‌زمونى موسڵ له‌ته‌دمور دووباره بكاته‌وه.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت له‌و مانگه‌دا داعش توانیویه‌تى ده‌سه‌ڵاتى خۆى فراوان بكاته‌وه دواى ئه‌وه زیاتر له‌ده مانگ ناوچه‌كانى له‌ده‌ست ده‌دا. ئێستا ده‌سه‌ڵاتى فراوان ده‌بێته‌وه و ته‌نها له‌م هه‌فته‌یه‌دا رومادى و ته‌دمورى گرتووه.