نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی یاوەری لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شا عەبدوڵڵا بەرەو وڵاتی ئۆردۆن بەڕێ كەوت.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ههرێم بڵاوی کردەوە”ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی 5ـی 2015 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی یاوەری لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەسەر بانگهێشتی فەرمیی جەلالەتی شا عەبدوڵڵا بەرەو وڵاتی ئۆردۆن بەڕێ كەوت“.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”لەم سەردانەدا بارزانی چاوی بە جەلالەتی شا عەبدوڵڵا پاشای شانشینی ئۆردۆن دەكەوێت و بەشداری كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەریای مردوو لە ئۆردۆن دەبێت“.