نوێنەرانی كورد لە بەغدا: دەبێت حكومەتی عێراقی تەواوی ئیلتیزاماتەكانی خۆی بەرامبەر پێشمەرگە جێبەجێبكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان و ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی یاسایی پرۆژە یاسای پاسەوانیی نیشتمانی و چەند پرسێكی تر تاتوێدەكەن.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی ئارام شێخ محەمەد لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (نوچەنێت) ناردووە،ڕایدەگەیەنێت، بەیانی ئەمڕۆ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان و ئەندامانی كورد لەلیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی یاسایی كۆبونەوە.

لەكۆبونەوەكدا،ئامادەبوان پرۆژە یاسای پاسەوانیی نیشتمانیی و كۆمەڵێك پرۆژەیاسایی تریان تاتوێكرد كە چاوەڕواندەكرێت بەر لەكۆتایهاتنی وەرزی یاسادانانی دووەم كە سەرەای مانگی حوزەیران دەستپێدەكات لەئەنجومەنی نوێنەران تێپەڕێنرێت.

بەشداربوانی بوانی كۆبونەوەكە، هاوڕابون لەسەر گرنگی هاوهەڵوێستیان بەوشێوەیەی مافە یاسایی و دەستورییەكانی خەڵكی كوردستان و كۆی پێكهاتەكانی تر دەپارێزێت، تەئكیدشیان كردەوە لەوەی، دەبێت دوای پەسەندكردنی یاسای پاسەوانیی نیشتمانی پێویستە حكومەتی عێراق، تەواوی ئلیتزاماتەكانی خۆی بەرامبەر پێشمەرگە جێبەجێبكات.

لەبارەی یاسایی دادگای فیدراڵیشەوە، كوتلە كوردییەكان پێداگری خۆیان لەسەر جێكردنەوەی داواكانیان لە ناو پرۆژە یاساكەدا كردووە، تا بەكردار بۆ گەلی كورد بسەلمێت كە هاوبەشێكی ڕاستەقینەیە لەكۆی داو دەزگاكانی حكومەتی عێراق و ناوەندی بڕیاردان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com