نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له مونته‌دای ئابوری جیهانی سه‌ردانی ئوردن ده‌كات و لەوێش لەگەڵ پادشای ئه‌و وڵاته کۆدەبێتەوە.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشەممە مه‌سعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان به یاوه‌ریی شاندێك كه د.رۆژ نوری شاوه‌یس،جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشی تێدایە، بۆ به‌شداریكردن له مونته‌دای ئابوری جیهانی تایبه‌ت به رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فەریقا كه (سێ) رۆژ ده‌خایه‌نێت، سه‌ردانی ئوردن بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی د.رۆژ نوری شاوه‌یش،جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ،زانیارییەكانی بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) پشتڕاستكرده‌وه و وتویەتی: شانده‌كه بۆ ماوه‌ی (سێ) رۆژ له ئوردن ده‌مێنێته‌وه‌و له‌په‌راوێزی مونته‌داكه‌دا، مه‌سعود بارزانی چاوی به شا عه‌بدوڵا پادشای ئوردن ده‌كه‌وێت.