نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی هەدەپە بەتاكە نوێنەری راستەقینەی كورد دەزانێت و ئاشكرای دەكات هه‌فته‌ی داهاتوو 11په‌رله‌مانتاری حیزبەكەی بۆ پشتگیری له‌و پارتە به فه‌رمی ده‌چنه توركیا.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاندوە”وه‌ك هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی هه‌فته‌ی داهاتوو 11 په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی كه شه‌شیان په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی كوردستانن و پێنجیشیان په‌رله‌مانتاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقن به فه‌رمی سه‌ردانی باكووری كوردستان ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره زۆر هه‌ستیاره و ده‌بێت كورد له باكوور ئه‌و به‌ربه‌ستانه تێپه‌ڕێنێت و به‌شدار بێت له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له توركیا”.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ی كه ئایا له‌ڕووی یاساییه‌وه گرفت نییه كه په‌له‌مانتاری باشووری كوردستان پڕوپاگه‌نده و پاڵپشتی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نێك بكات له باكووری كوردستان تاڵه‌بانی وتی: “نه‌خێر ئاساییه، بۆ نموونه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له وڵاتی سوید پارتی سۆسیال دیموكرات بانگێشتی ئه‌و پارتانه‌ی كرد كه له ئایدۆلۆژییه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه نزیكن به‌مه‌به‌ستی پشتگیری له حزبه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ئێمه بۆ دژایه‌تیكردنی هیچ حزب و لایه‌نێك ناچینه توركیا”.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ی كه بۆچی به‌ته‌نیا پاڵپشتی هه‌ده‌په ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا حزبی تر له باكووری كوردستان هه‌یه؟ بێگه‌رد تاڵه‌بانی وتی: “ئێمه پێمانوایه ئه‌مان هه‌موو ئایدۆلۆژیایه‌كیان له‌خۆیان كۆكردووه‌ته‌وه و ئه‌وان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كوردن”.