نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر خه‌رجكردنى ئه‌و 5 ملیۆن دۆلاره‌ى كه بۆ شارى هه‌ولێر له كاتى بوونى به پایته‌ختى گه‌شتیارى ته‌رخانكرابوو به‌رده‌وامه.
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیى عومه‌ر ساڵح كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونى جێگری سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی و راوێژكارى لیژنه‌كه، له هۆڵى لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى چاودێرى و ده‌ستپاكى و سكاڵاى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبۆوه.
ته‌وه‌رى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه بریتى بوو له هه‌ماهه‌نگى و ئالوگۆڕكردنى زانیارى له نێوان هه‌ردوو لیژنه‌كه‌دا، به مه‌به‌ستى روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌دواداچوونى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه‌ى كه له‌سه‌ر پرسى گه‌نده‌ڵى ده‌گه‌نه ده‌ستى هه‌ردوو لیژنه بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنیان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و 5 ملیۆن دۆلاره كرا كه بۆ شارى هه‌ولێر له كاتى بوونى به پایته‌ختى گه‌شتیارى خه‌رجكرابوو، له‌وباره‌یه‌وه عومه‌ر ساڵح كۆچه‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى، رایگه‌یاند: “ئه‌و راپۆرته‌ى كه له‌لایه‌ن دیوانى چاودێریى دارایی هاتووه خستمانه ده‌ست لیژنه‌ى چاودێرى و ده‌ستپاكى و سكاڵاى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، چونكه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندیى به‌وانیشه‌وه هه‌یه و داوامانكرد كه به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و وه‌ڵامێكى پێویستمان بده‌نه‌وه تاوه‌كو بزانین ئه‌و پاره‌یه چۆن خه‌رج كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: “چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى لیژنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نین بۆ روونكردنه‌وه‌ى زیاتر، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌یان بڕواهێنه‌ر نه‌بوو ئه‌و كات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه بانگهێشتى پارێزگارى هه‌ولێر ده‌كه‌ین بۆ په‌رله‌مان.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى، ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: “به‌پێى راپۆرتى دیوانى چاودێریى دارایى له خه‌رجكردنى پاره‌كه‌دا گه‌نده‌ڵى تێدا كراوه، به‌ڵام پێویستیى به به‌دواداچوونى زیاتر هه‌یه تاوه‌كو كه‌یسه‌كه یه‌كلایى بكه‌ینه‌وه”.